سڕینەوەی هەژماری ماشی
هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت هەژمارەکەت لە ماشی بسڕیتەوە، لە ئەپەکەوە یان لەم پەڕەیەوە.
لە ئەپەکەوە
- ماشی بکەرەوە و لە لیستەکەدا هەژمارەکەت هەڵبژێرە.
- بڕۆ خوارەوە و «سڕینەوەی هەژمار» هەڵبژێرە.
- سڕینەوەکە پشتڕاست بکەرەوە.
لەم ماڵپەڕەوە
ئەگەر ئەپەکەت نییە، ژمارەی مۆبایل و وشەی نهێنیی هەژمارەکەت بنووسە.
ئەگەر هەژمارت لە ماشی دروست نەکردووە، هیچ هەژمارێک نییە بیسڕیتەوە. زانیارییەکانی ئەپەکە لە مۆبایلەکەت دەسڕدرێنەوە کاتێک ئەپەکە دەسڕیتەوە.
چی دەسڕدرێتەوە و چی دەمێنێتەوە
هەژمارەکە یەکسەر ڕادەگیرێت، و هەڵسەنگاندن و شوێنە پاشەکەوتکراوەکانت دەسڕدرێنەوە.
ناو و ژمارە و وێنەکەت، بەڵگەنامە و زانیارییەکانی کاپتن، و زانیاریی گەشتەکانی تەکسی بۆ ئاسایش و چارەسەری سکاڵاکان 30 ڕۆژ هەڵدەگرین، پاشان بە یەکجاری دەیانسڕینەوە.
ڕاپۆرتە کۆنەکان و دووکانە بڵاوکراوەکان و تۆماری گەشت و جزدان بۆ ژمێریاری بەبێ هیچ پەیوەندییەک بە تۆوە دەمێننەوە.
سڕینەوەی بەشێک لە زانیارییەکانت بەبێ سڕینەوەی هەژمار
شوێنە پاشەکەوتکراوەکان (ماڵ و کار و هی تر): هەر کاتێک بتەوێت لە ئەپەکەوە بیانسڕەوە.
ڕاپۆرتەکان: دەتوانیت ڕاپۆرتەکەت لەسەر نەخشە بکشێنیتەوە.
زانیاریی قەرەباڵغی: «هاوبەشکردنی داتای هاتوچۆ» لە ڕێکخستنەکان ڕابگرە. خاڵەکانی لە نزیکەی یەک کاتژمێردا خۆیان دەسڕدرێنەوە.
پێوانەی ڕیکلام: «پێوانەی ڕیکلام لەگەڵ فەیسبووک» لە ڕێکخستنەکان ڕابگرە.